پایتەخت

فەرماندەیەکی کۆماندۆ 6 دەفتەر دۆلار لە شێوەکار کیژان خەسرەو دەسێنێت

فەرماندەیەکی کۆماندۆ 6 دەفتەر دۆلار لە شێوەکار کیژان خەسرەو دەسێنێت
کورتە

فەرماندەیەکی کۆماندۆ لە ترسی بڵاوبوونەوەی گرتەی سێکسی 6 دەفتەر دۆلار لە شێوەکار کیژان خەسرەو دەسێنێت

ئەمڕۆ لە سلێمانی فەرماندەیەکی کۆماندۆی یەکێتی چووتە سەر ماڵی شێوەکار کیژان خەسرەو و بری 60 هەزار دۆلار لە ماڵەکەی دەبات.

 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ فەرماندەیەکی کۆماندۆ کە ناسراوە بە ئاکۆی کۆماندۆ یان مام ئاکۆ، لە ترسی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی سێکسی چووتە سەر ماڵی کیژان خەسرەو، شێوەکاری و کەسایەتی دیاری سۆشیال میدیا.

 

ئەو سەرچاوەیە بۆ پایتەخت ئاماژەی بەوە کرد، ئەو فەرماندەیەی کۆماندۆ وەکو هەرەشە لەو خاتوونە بۆ ئەوەی گرتە ڤیدیۆکانی بسڕێتەوە، بڕی شەش دەفتەر دۆلار و دوو مۆبایلی کیژان خەسرەوی بردووە.

 

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەکرد، کیژان خەسرەو تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هەواڵەکە ئاشکرا بکات، چونکە لە لایەن فەرماندەکەی کۆماندۆی یەکێتی هەڕەشەی لێکراوە و لە ئەگەری قسەکردن، ڕەنگە رووبەرووی کێشەی گەورەتر ببێتەوە و پارەکە و مۆبایلەکانی نەگەڕێندرێتەوە.

03 کانونی یەکەم 2025 22:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026