پایتەخت

سەدر بەهۆی بەشداری ئەمریکییەکانەوە پێشانگەی کتێب لە بەغدا بایکۆت دەکات

سەدر بەهۆی بەشداری ئەمریکییەکانەوە پێشانگەی کتێب لە بەغدا بایکۆت دەکات
کورتە

موقتەدا سەدر بە بیستنی هەواڵی بەشداریکردنی ئەمریکییەکان لە بەشێکی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب، بایکۆت دەکات

لە نوێترین هەڵوێستی موقتەدا سەدر دژ بە ئەمریکا، ناوبراو بەشداری پێشانگەی کتێب لە بەغدا ناکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە دامەزراوەی میراتی سەید محەممەد سەدر، سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دڵنیابوونەوە لە بەشداریی کردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەشێک لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی بەغدا و بە پشتبەستن بە فەرمانی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێی موقتەدا سەدر، دامەزراوەکەیان بڕیاری دا بەشداری لەو پێشانگایەدا نەکات.

موقتەدا سەدر و لایەنگرانی بەردەوام دژایەتیی خۆیان بۆ بوونی هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربڕیوە و بەشداریی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە چالاکییەکی ڕۆشنبیریی وەک پێشانگەی کتێب بە دەستوەردانی ئەمریکا لە وڵاتەکە دەبینن.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی عێراق لە بەغدا دەست پێ بکات و تا 13ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، پێشانگاکە لە لایەن دامەزراوەی (مەدا) بۆ ڕۆشنبیری، هونەر و ڕاگەیاندن ڕێکخراوە.

03 کانونی یەکەم 2025 10:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026