پایتەخت

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە
کورتە

کۆمپانیای دانا غاز ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگەیاند

دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر هێرشەکەی  کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی غاز لەم کێڵگەیە ئاسایی بوویەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای دانا غاز ڕایگەیاند، دوای تووندکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکان، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆری سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدوای هێرشەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 26-11-2025 ئاسایی بووەتەوە.

ئەو کۆمپانیایە جەختی لە پابەندبوونی خۆیان و هاوبەشەکانیان بۆ سەلامەتی کارمەندانیان و دابینکردنی کارەبا و گازی ئێڵ پی جی LPG بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.

 ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیش بە تەواوی سووتا، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا و بووە هۆی لەدەستدانی نزیکەی 80%ی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە، دوای هێرشەکە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا و بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی لێژنەکە، تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئەوەی کێ لە پشت هێرشەکەوە بووە، تەنها دەزانن کە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەكە ئەنجامدراوە و  دووز خورماتووەوە هەڵدراون.

03 کانونی یەکەم 2025 08:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026