پایتەخت

قۆناغی یەکەمی شەقامی 100مەتری کرایەوە

قۆناغی یەکەمی شەقامی 100مەتری کرایەوە
کورتە

بەهۆی داواکاری هاووڵاتییان دوای چەندین ساڵ، قۆناغی یەکەمی شەقامی 100مەتری لە شاری سلێمانی کرایەوە

بەهۆی داواکاری هاووڵاتییان دوای چەندین ساڵ، قۆناغی یەکەمی شەقامی 100مەتری لە شاری سلێمانی کرایەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو سایدی سەرەکی شەقامی 100مەتری شاری سلێمانی کرایەوە و شەقامەکە لە ئاڕاستەی کەرکووک بەرەو ڕێگەی قەرەداغ بەشێوەی ڕاستەوخۆیە، سایدی ڕۆشتوو لە ڕێگەی قەرەداغ بۆ تاسڵوجەوە، بەهۆی تەواو نەبوونی پردی تاسڵوجەوە دەخرێتەوە سەر ڕێگەی سلێمانی- کەرکووک.

 

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی باس لەوەدەکات، هەرچەندە کاتی کردنەوەی تەواوی شەقامی 100مەتری بە فەرمی دەکەوێتە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو، بەڵام بەهۆی داواکاری زۆری هاووڵاتییان ئەم بڕیارە درا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، کارکردن و جێبەجێکردنی بڕگەکانی دیکەی پڕۆژەکە بەردەوامی دەبێت تاوەکو تەواوکردنی سەرجەم بڕگەکان و کردنەوەی بەفەرمی، سەرۆکایەتی شارەوانی داوا لە هاووڵاتییانی و شۆفێران دەکات، کە پابەندی رێنماییەکان و خێرای شەقامەکە بن.

02 کانونی یەکەم 2025 22:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026