دەبێت ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی کۆرمۆر بەرپرسیارن بدرێنە دادگە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق: دەبێت ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی کۆرمۆر بەرپرسیارن بدرێنە دادگە
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گووتارێکی لەسەر چەند پرسێکی هەنووکەیی عێراق و هەرێم پێشکەش کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە حەممەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند، داوا دەکات حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و عێراق بە زووترین کات پێبهێت، کە دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان و باشتر کردنی پەیوەندییەکانیان، چونکە بەغدا و هەولێر پێویستی بە هەماهەنگی نێوانیان هەیە، لەسەر بنەمای دەستوور.
بەگووتەی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر زۆر نیگەرانە و دەبێت دەستبەجێ ئەو هێرشانە ڕابگیرێن و ئەو کەسانەی لە هێرشەکە بەرپرسیارن دەبێت بدرێنە دادگا.