پایتەخت

کاتژمێرێک بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان دەکرێت

کاتژمێرێک بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان دەکرێت
کورتە

لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، کاتژمێرێک بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان دەکرێت

لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، کاتژمێرێک بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان دەکرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە نووسراوێکدا بەمەبەستی بەڕێز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکووک) دەکاتەوە.

 

 ئالان حەمە سەعید ئاماژە بەوەدەدات، لە ڕێکەوتی 17ـی 12ـی 2025، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان کە سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

02 کانونی یەکەم 2025 21:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026