پایتەخت

دانا غاز: لە نووسینگەی سوودانییەوە داوای راگرتنی بەرهەمهێنانی غازمان لێ نەکراوە

دانا غاز: لە نووسینگەی سوودانییەوە داوای راگرتنی بەرهەمهێنانی غازمان لێ نەکراوە
کورتە

کۆمپانیای دانا غاز لەسەر هەواڵی داواکاری سوودانی بۆ وەستاندنی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر هاتە دەنگ

کۆمپانیای دانا غاز هەواڵێکی ماڵپەری ئەمریکی (ئەلمۆنیتۆر) ڕەت دەکاتەوە و بە بێ بنەما ناو دەبات.

ئەمڕۆ سێ شەممە کۆمپانیای دانا غاز، گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی بەرهەمهێنانی غاز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر هەواڵێکی ماڵپەری ئەمریکی (ئەلمۆنیتۆر) هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، هەواڵەکەی ماڵپەری ئەمریکی ( ئەلمۆنیتۆر) بە تەواوەتی "هەڵە و بێ بنەما"ـیە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە روونی ئارەزووی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز بە زووترین کات راگەیاندووە.

کۆمپانیای دانە گاز سوپاسی تایبەتی سەرۆکوەزیران و نووسینگەکەی کرد، بۆ  پاڵپشتییەکانیان و بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان و سوپاسی بەرپرسانی دیکەی عیراق دەکەین بۆ سەردانی بەپەلەیان بۆ کێڵگەی خۆرمۆر لە چەمچەماڵ و لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەسەر روووداوەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەبارەی کۆرمۆر بڵآوکردەوە و تێیدا باس کەوە کرابوو، کە گرژییەکانی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێ دەنێنە قۆناغێکی مەترسیدارەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووە، تا دوای ئەنجامی لێژەنی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکە، حکومەتی هەرێمیش بە تووندی ڕەتیکردووەتەوە.

02 کانونی یەکەم 2025 13:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026