لە سلێمانی سەدان پارچە ئەنگڵلاینی تاوەرەکانی کارەبا دزراون
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پارچە ئەنگڵلاینی تاوەرەکانی کارەبا لە سنووری سلێمانی دەستگیرکران
دوای پشکین بۆ هێڵەکانی کارەبا، دەرکەوتووە لە سنووری سلێمانی سەدان پارچە ئەنگڵلاینی تاوەرەکانی کارەبا دزراون.
ئەمڕۆ سێ شەممە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دزینی پارچە ئەنگڵلاینی تاوەرەكان لە هێڵەكانی 132 و 33 كەی ڤی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی، هێزە ئەمنیەکان دوو کەسیان دەسگیر کردووە.
دەستگیرکردنی ئەم دوو کەسە دوای پشکنین بۆ هێڵەكانی 132 و 33 كەی ڤی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی، لەلایەن هۆبەی هێڵەكانەوە دێت، کە تێیدا دەرکەوتووە هێڵی 133 كەی ڤی بازیان-ڕانیە، لە نێوان شارەدێکانی ئاغجەلەر و ئاشتی، 450 بۆ 500 پارچە ئەنگڵلاینی تاوەرەكان دزراون.
لە ئێستادا تیمەكانی هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان سەرقاڵی دانانەوەی ئەنگڵلاینی تاوەرەکانن تا لەم وەرزەدا مەترسی لەسەر هێڵەکان دروست نەبێت.