عامر فایز ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
به‌پێی هه‌موو پێوه‌رێك و دوایین زانیاری كۆمسیۆن عامر فایز ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق
له‌دوایی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ناوی ئه‌و به‌ربژێره‌ی ده‌رچووه ئاشكرا ده‌بێت، كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عامر فایز، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌سمیم و یه‌كێك له براوه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی هه‌موو پێوه‌رێك و دوایین زانیاری كۆمسیۆن من سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌م و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقم.
عامر فایز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، به‌پێی یاسا مافی ئه‌وه‌م هه‌یه ببمه سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به سه‌رۆك و جێگره‌كانییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، منیش ئه‌ركه‌كانی خۆم به‌پێی یاسا و ده‌ستوور جێبه‌جێ ده‌كه‌م.
پێشووتر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌سمیم بۆ پێگه‌ی هه‌واڵی بغداد الیوم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بوو، له‌نێوان من و نوری مالیكی‌دا دوو ساڵ ته‌مه‌ن هه‌یه و من له‌و گه‌وره‌ترم، بۆیه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق ئه‌و ئه‌ركه وه‌رده‌گرم.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له مادده‌ی 54ی په‌یره‌وی ناوخۆی عێراق له‌دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتن به‌شێوه‌ی كاتی ده‌كات و ئه‌ركی بریتی ده‌بێت له سه‌رپه‌رشتیكردنی سوێندخواردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان و دیاریكردنی كاندیده‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی، به‌ڵام چونكه ڕۆڵه‌كه‌ی كاتییه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه تا چاودێری یاسادانان بكات.