گۆرانكاری له پۆستی دوو قائیمقام و دوو به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سنووری هه‌ولێر كرا
لە دوایین گۆڕانکاری لە پلە و پۆستەکانی سنووری هەولێر، گۆرانكاری له پۆستی دوو قائیمقام و دوو به‌رێوبه‌ری ناحییەی بەحرکە کرا
چەند گۆڕانکارییەکی گرینگ له پۆستی دوو قائیمقام و دوو به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سنووری هه‌ولێر كرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد، به ئاماده‌بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قاییمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای خه‌بات به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا باس له گرنگی گۆڕانكاری له پۆسته كارگێڕییه‌كان كرا، هاوكات رێنمایی تایبه‌تی پێشكه‌ش کرا سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی جێگۆركێان پێ كراوه له‌وه‌ی پێویسته به رێنمایی و پاڵپشت به یاسا به‌رده‌سته‌كان كاروباره‌كانی هاووڵاتییان رایی بكه‌ن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی تایبه‌ت به‌و گۆڕانكارییه‌كاندا كرد، كه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌وانیش بریتین له:
یەکەم: (حامد مستەفا محەممەد ئەمین ) له پۆستی قایمقامی قه‌زای پیرمام خانەنشین کرا و لە شوێنی (كاروان كه‌ریم خان) وه‌ك قایمقامی قه‌زاكه به وه‌كاله‌ت داندرا.
دووەم: (سواره ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د) وه‌ك قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوە داندرا.
سێیەم: به‌خشینی تۆڵه مه‌هدی خۆشناو له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی به‌حركه و بۆ نێو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گواسترایەوە و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه بە ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی به‌حركه به وه‌كاله‌ت سپێردرا.
چواره‌م: به‌خشینی (رابه‌ر ساڵح شێره) له ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و بۆ نێو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گواسترایەوە و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كه به ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی رزگاری به وه‌كاله‌ت سپێردرا.