پایتەخت

ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماسمان لە کاتی لە نێو توونێلەکان کوشت

ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماسمان لە کاتی لە نێو توونێلەکان کوشت
کورتە

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە لە ناوبردنی تونێلەکانی حەماس و تا ئێستا 40 چەکداری تێدا کوشتووە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی تونێلەکانی غەززە، تا ئێستا دەیان چەکداری حەماسیان لە نێو ئەم تونێلانە کوشتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پێگەی سترایت تایمز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل کوشتنی 40 چەکداری حەماسی لە ماوەی ئەم هەفتەی ڕابردوو لە تونێلەکانی ناوچەی لە ناوچەی 'خازیعە'ـی سەر بە ڕەفەحی کەرتی غەززە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی 'تایمز ئۆف ئیسرائیل'، لەناو کوژراوەکاندا فەرماندەی کەتیبەی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەحی حەماس و جێگرەکەی بوونیان هەیە، هاوکات دوێنێ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل کوشتنی 4 چەکداری دیکەی حەماسی ڕاگەیاند، کە لە کاتی شەودا لە تونێلەکاندا هاتبوونە دەرەوە.

سوپای ئیسرائیل ماوەی 40 ڕۆژە هەموو هەوڵێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح خستووەتە گەڕ بۆ لەناوبردنی ئەو تونێلانەی چەکدارانی حەماس وەک پەناگە بەکاریدەهێنن.

01 کانونی یەکەم 2025 09:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026