پایتەخت

داوا دەکەم برا گەورە بێتە سەر خەت

داوا دەکەم برا گەورە بێتە سەر خەت
کورتە

باوکی گەنجە کوژراوەکەی لاجان داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی دەکات

دوێنێ گەنجێک لە نێو خۆپیشاندانەکەی گوندی لاجان کوژرا و باوکی گەنجەکە داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی دەکات.

 

باوکی گەنجە کوژراوەکەی لاجان چیرۆکی کوژرانی کوڕەکەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "لەکاتی خۆپیشاندانەکە کوڕەکەم دەرگای بارهەڵگرەکەی کردووەتە ویستوویەتی دەربازی بێت و بچێتە نێو ماڵەکانی گوندەکە ڕاستەوخۆ لە نێوەڕاستی شەقامەکە گوللەی بەردەکەوێت گیان لەدەستدەدات". 

 

بەگووتەی باوکی گەنجە کوژراوەکەی لاجان: "یاسا لە سەرووی هەموومانە و ئێمە باوکێک و سەرۆکێکمان هەیە ناهێڵێت هیچ خوێنێک بەهەدەر بچێت".

 

باوکی گەنجە کوژراوەکەی لاجان داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت: "پێم خۆشە براگەورە بێتە سەر خەت".

30 تشرینی دووەم 2025 23:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026