پایتەخت

کارەبای 24 کاتژمێریی ئاسایی بوویەوە

کارەبای 24 کاتژمێریی ئاسایی بوویەوە
کورتە

پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی بوویەوە

لەدوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی لەسەرجەم هەرێمی کوردستان ئاسایی بوویەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە، کارەبای نیشتیمانی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەبای 24 کاتژمێری لە پڕۆژەی ڕووناکیش ئاسایی بووەتەوە.

 

‌‌ئەنوەر حمە سعید، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی لە پارێزگای سلێمانی ئاسای بوویەوە.

 

شەوی سێشەممە 26ـی 11ـی 2025، بەدرۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەم هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا وەستا و نزیکەی4 ڕۆژە کارەبای %80ـی هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە.

30 تشرینی دووەم 2025 17:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026