هاووڵاتییانی كوردستان له چاره‌سه‌ركردنی كاره‌با ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و مووژده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كاره‌با ڕاده‌گه‌یه‌نن
وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا مووژده‌ی چاره‌سه‌ركردنی زۆرینه‌ی كێشه‌كانی كاره‌با ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له بڵاوكراوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاووڵاتییانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، كه زۆربەی كێشە تەكنیکییەكانی داناگاز چارەسەر كراون و هەر کاتێک دەست بە گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا به هاووڵاتییانی ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئاگاداری‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، ئەمڕۆ تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی كارەبا بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی دیوانی وەزارەت و بەرهەمهێنانی كارەبا و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و راوێژكاری ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناگاز، سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، کە زۆربەی كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چووە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نووسیویانه، هەر بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتییانی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە.