تەیموری ئەنفال: یەکێتییە بەعسییەکان بۆ پێکنەهێنانی حکومەت کێڵگەی کۆرمۆر دەتەقێننەوە
تەیموری ئەنفال یەکێتی بە بەعسی ناو دەبات و دەڵێت، ئێستا خەریکی جێبەجێکردنی دروشمی ڕووخان و تەقاندنەوەن کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن سوێندنیان بۆ دەخوارد
دوای تەقاندنەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی، تەیموری ئەنفال ڕەخنەی تووند لە یەکێتی دەگرێت و بە تاوانباری سەرەکی ناویان دەبات.
تەیموری ئەنفال، رزگاربووی ئهنفال له لاپهڕهی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه و دەڵێت: یەکێتی بەعسیەکانی کوردستان بۆ لێدان لەقەوارەی هەرێمی کوردستان و لاوازکردنی پێگەی گەلی کورد و وەک دەڵێن پێمان چاک نەکرێت پێمان تێک دەدرێت، بۆ پێک نەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێدان لە خزمەتەکانی حکومەتی هەرێم و مەسرور بارزانی و بچڕاندنی کارەبای 24 کاتژمێری و فشارێکی ناشەریفانە و نانەجیبانە هەڵدەستن بە تەقاندنەوەی کێڵگە غازی کۆرمۆر و بەهاوکاری دوژمنانی خاک و نیشتمان و نەتەوەکەمان.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بە خیانەتەکانی یەکێتی دەکات و دەڵێت: "یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی خۆی ئامادەیە هەموو خاکی کوردستان تەسلیم بەدوژمنان بکات و لەناوبەرێت هەروەک چۆن لەڕابوردوودا بینیمان لە 51٪ـی خاکی گەلی کوردی تەسلیم بە دوژمنان کرد، کە تێیدا چەندەها خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە بوون بەقوربانی و شەهیدکران، یان هەروەک چۆن لەساڵی 1988 پێنج هەزار خەڵکی سڤیلی لە هەڵەبجە و 182,000 کوردی لادێ نشینی گەرمیان بە کوشتاردا لە پێناو مانەوەی خۆیان."
لە کۆتاییدا تەیموری ئەنفال جەخت دەکاتەوە، کە یەکێتی ئامادەیە بە هەمان سیاسەتی ڕابردوو مامەلە بکات، هەر بۆیە قوباد و بافڵ و هەڵدەستن بە تەقاندنەوەی گێڵگە غازی کۆرمۆر، ئەو کێڵگە غازەش لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی بەعسییەکانی کوردستانە بەپێچەوانەوە هیچ کەس و لایەنێک بوێری ئەوەی نییە کێڵگە غازییەکانی ناوچەی گەرمیان بتەقێنێتەوە، یەکێتی لە سەروبەندی هەڵبژاردندا کۆمەڵێک بەڵێن و دروشمی بەرزکردەوە، بریتی بوون لە ناهێلێن، رایدەگرین، دەیکوژێنینەوە، دەیروخێنین، دەیبڕین و سوێندیان دەخوارد، دەی ئێستا دوای هەڵبژاردنە و کاتی جێبەجێکردنی ئەو دروشمانەیە کە سوێندیان بۆی دەخوارد.