پایتەخت

کارەبا دەگەڕێتەوە

کارەبا دەگەڕێتەوە
کورتە

وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، لە گەڕاندنەوەی کارەبا

ماوەی دوو ڕۆژە کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە، وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، کە بەزووترین کات کارەبا دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، سوپاسی یەکە بە یەکەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا، ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، وەزارەتیان شانبەشانی هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزووترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشتگا و کارگەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، گەورەترین ئامانجیان سەلامەتی و ئاسوودەیی هاووڵاتیانە، لە حاڵەتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی نوێش، بەزووترین کات ئاگادارتان دەکەنەوە.

28 تشرینی دووەم 2025 21:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026