یۆنامەی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر پەیامی بڵاوکرەوە
یۆنامی بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەرکۆنەی توندی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت: نابێت قبووڵ بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئەو هێرشە جگە لەوەی زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دەگەیەنێت، هاوکات هەڵگری پەیامێکی نەرێنی و مەترسیدارە کە ڕاستەوخۆ دژایەتیی چەمکی فیدراڵیزم دەکات لە وڵاتەکەدا.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکات، ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرنەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە بکرێت، چونکە بە بڕوای ئەوان هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی بە هیچ شێوەیەک پاساو هەڵناگرێت.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پشتیوانی پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکات، بە ئامانجی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ڕادەستکردنیان بە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی