پایتەخت

درۆن و مووشەکەکان دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە

درۆن و مووشەکەکان دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە
کورتە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: لە بەرامبەر پاراستنی ژێرخانی عێراق درۆن، مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژە بەوەدەدات، لە بەرامبەر پاراستنی ژێرخانی عێراق درۆن، مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تووندی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی دەکات، ئەوان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی عێراقیدا هاوڕان لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا باس لەوەدەکات، دوایین هەوڵە لە بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، ئەوان ئامادەن پشتیوانی بکەن لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەنەوە، لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.

27 تشرینی دووەم 2025 22:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026