داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەکرێت
بەهۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر گیانی کرێکاران داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەکرێت
بەهۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر گیانی کرێکاران لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بڵاویکردەوە، دوای هێرشە تیرۆرستیەکەی شەوی ڕابردوو داوا لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و عیڕاقی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و جیهانیەکان دەکەن، پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان بکەن و هەڵوێستیان هەبێت بۆ ئەم هێرشە یەک بە دوای یەکانەی کە دەبێتە مەترسی بۆ گیانی کرێکاران و هاووڵاتییان.
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕوونیکردەوە، لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا کارەبای 24 کاتژمێری دەستەبەر کراوە کە ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگ و بوێرانە بووە، هەموو لایەک ئاگادارن لەسەرتاسەری عێراق کێشەی کارەبا هەیە جگە لەهەرێمی کوردستان.
لەکۆتاییدا فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، پاڵپشتیان بکەن و بەیاننامە و هەڵوێستی فەرمیان هەبێت بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە تیرۆرستیانە