هۆکاری هەڵنەگیرساندنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاشکراکرا
لە دوای کوژانەوەی کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هۆکاری هەڵنەگیرساندنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاشکرا دەکرێت
لە دوای کوژانەوەی کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، هۆکاری پێنەکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاشکرا دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سەبارەت بە کارپێنەکردنی مۆلیدەی ئەهلییەکان لە سەنتەری پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و هەموو سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان پڕۆژەی ڕووناکی کەوتۆتە کار و گرێبەستی مۆلیدەکان هەڵوەشاوەتەوە.
قائمقامیەتی قەزای ڕانیە روونیکردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری مۆلیدە ئەهڵیەکان کۆبوونەتەوە و وەک ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەرن و قائمقامیەت هاوکار دەبن، لە پێدانی ڕێنمایی و شێوازی پارەدان لە داهاتوودا بۆئەوەی ئەم دۆخەی ئێستا دروست بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە، بەهەموو لایەکیان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا لەم دۆخەدا ڕەچاوی دۆخی هاووڵاتییان بکرێت.