3 کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵێک دەستگیرکران
دوای 17 ڕۆژ 3 کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک دەستگیرکران
دوای 17 ڕۆژ 3 کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی شاری کەلار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی 10ـی 11ـی 2025، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد لەسەر ئەوەی تەقە لە ماڵی و ئۆتۆمبێلەکەی کراوە لەلایەن دوو کەسی دەمامک داری نەناسراو لەسەرماتۆڕسکیلێک.
پۆلیسی گەرمیان جەخت لەوەدەکاتەوە، پاشان دەستکرا بەکاری لێکۆڵینەوە و توانرا تۆمەتباران بناسرێنەوە و 3 تۆمەتبار لەسەر کەیسەکە دەستگیر بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان هاتووە، پاش لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیان دانیان ناوە بەتاوانکەیاندا، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران بە پێی ماددەی (430) لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.