پایتەخت

بەریتانیا پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

بەریتانیا پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
کورتە

کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات دەکاتەوە

کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات دەکاتەوە و جەخت لەسەر لێپیچینەوەی بەرپرسانی هێرشی کۆرمۆر دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکات، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی گازی خۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان، هێرشکردنە سەر هەر ژێرخانێکی بنەڕەتی هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و سەلامەتی گەلەکەی دەکات. 

 

شانشینی یەکگرتوو لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکان وەستاوە و پشتگیری هەوڵەکانی پاراستنی دامەزراوە بنچینەییەکان دەکات، داوا دەکەن لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەدا بکرێت کە بەرپرسیارن.

27 تشرینی دووەم 2025 18:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026