پایتەخت

مارک ساڤایا: پێویستە حکومەتی عێراق ناسنامەی بەرپرسانی پەلامارەکەی کۆرمۆر ئاشکرا بکات

مارک ساڤایا: پێویستە حکومەتی عێراق ناسنامەی بەرپرسانی پەلامارەکەی کۆرمۆر ئاشکرا بکات
کورتە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لەسەر هێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتە دەنگ و داوای ئاشکراکردنی بکەرەکان دەکات

ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، ئاماژە بە ئاشکراکردنی ناسنامەی بەرپرسانی پەلامارەکە دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مارک ساڤایا، نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، دوێنێ گرووپە چەکدارەکان بە شێوەیەکی نایاسایی کار دەکەن و بە ئەجێندای دەرەکیی دوژمنکارانە ئاراستە دەکرێن، هێرشێکیان کردە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

مارک ساڤایا جەختی لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە حکومەتی عێراق ناسنامەی بەرپرسانی ئەم پەلامارە دیاری بکات و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە، لە عێراقێکی خاوەن سەروەریی تەواودا، هیچ جێگەیەک بۆ ئەم جۆرە گرووپە چەکدارانە نییە.

بەگووتەی نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوی پشتیوانیی ئەم هەوڵانە دەکات، هەموو گرووپێکی چەکداری نایاسایی و پاڵپشتیکەرانیان شوێنپێیان هەڵدەگیرێت، رووبەڕوویان دەبینەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 مارک ساڤایا باسی لەوەکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا دەکات، هانی بەغدا و هەولێر دەدەن هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان قوڵتر بکەنەوە و لە نزیکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی گرنگی ئابووری و وزە.

27 تشرینی دووەم 2025 17:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026