سوودانی بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای دەرکرد
لەسەر هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر، سەرۆکوەزیرانی عێراق لێژنەیەکی لێکۆڵێنەوەی پێکهێنا و سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای دەکرد، داوای ئاشکراکردنی بەرپرسانی کردەوەکە دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەمە سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، لایەنە تیرۆریستییەکان بە ئەنجامدانی هێرشێکی قێزەون بۆ سەر کێڵگەی نەوتی کۆر مۆر لە هەرێمی کوردستان عێراق كە دوێنێ شەو چوارشەممە ڕوویدا هەوڵی تێکدانی سەقامگیری وڵات دەدەن.
سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆکانی دەزگا ئەمنییەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد، بۆ زانینی کاردانەوەکانی ئەم کارە ترسنۆکانە و فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای کرد.
بەگووتەی سەباح نوعمان، پێکهێنانی لیژنەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی هەر یەک لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و وەزیری ناوخۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لیژنەیەکی تەکنیکی کە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەخۆبگرێت.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕوونیکردەوە، کاری لیژنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەم کارە و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون و پشتیوانیان دەکەن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.