پایتەخت

قەیس خەز عەلی: دەبێت ناسنامەی بکەران بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکرێت

قەیس خەز عەلی: دەبێت ناسنامەی بکەران بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکرێت
کورتە

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتە دەنگ

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ئیدانەی هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، ئەم دەسدرێژییانە توانای دەوڵەت لە پاراستنی سامانی گەلەكەی تێكدەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئیدانەی هێرشی ئەمدواییە دەكات بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر، ئەم دەسدرێژییانە نەك هەر پێگەیەكی ئابوری، بەڵكو توانای دەوڵەتیش لە پاراستنی سامانی گەلەكەی تێكدەدەن.

قەیس خەزعەلی ئاماژە بە پێویستی لێكۆڵینەوەیەكی پیشەیی و گشتگیر دەكات، كە سروشتی هێرشەكەو ئەو لایەنانە ئاشكرا بكات كە لە پشتیەوەن، ئەنجامەكانیسی بخرێتە بەردەم رایگشتیی.

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق جەخت لەوەدەکاتەوە، دووبارەبوونەوەی ئەم رووداوانە دەریدەخەن عێراق پێویستی بەوەیە بڕیاری سەروەریی تەواوەتی خۆی هەبێت لە بەڕێوەبردنی ئاسایشی كێڵگەو دامەزراوەكانی درو لە هەر دەستوەردانێك.

شەوی ڕابردوو، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەم هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان وەستا.

27 تشرینی دووەم 2025 16:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026