پایتەخت

نەریمان سابیر: پڕۆژەی ڕووناکی سەرکەوتوو بوو و شایەنی پشتیوانییە نەک دژایەتی کردن

نەریمان سابیر: پڕۆژەی ڕووناکی سەرکەوتوو بوو و شایەنی پشتیوانییە نەک دژایەتی کردن
کورتە

نەریمان سابیری ڕۆژنامەنووس ڕوونکرندەوە لەسەر دژایەتی کردنی پڕۆژەی ڕووناکی لەلایەن لایەنەکان دەکات و بە شەرمەزاریی وێنەیان دەکات

ڕۆژنامەنووسێکی کوردستان هێرشەکەی کۆرمۆر بە چاوچنۆکی لایەنەکانی دیکە بە کارەبای 24 کاتژمێری دەبەسیتێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە نەریمان سابیر، ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، هەر لەسەرەتای دەستبەکاربوونی پرۆژەی ڕووناکی لێرەو لەوێ هەندێک لایەن بۆ مەرامی سیاسی بەبێ ئەوەی بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگرن دژی پرۆژەکە وەستانەوە بەجۆرێک پشتگیری مۆلیدە و کارەبای 8 کاتژمیریان دەکرد.

نەریمان سابیر لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بە هێرشەکەی لالەزار دەکات و دەڵێت: دواجار دژایەتییکردن و لێدان لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە لوتکە و شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆرستت کرایە سەر کێڵگەی ‌گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کە سەرچاوەی سەرەکییە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەمەش زیانێکی زۆر بەر کۆگاکانی کێڵگەکە کەوتن و بووە هۆی نەمانی بەشێکی زۆر لە کارەبای هەرێمی کوردستان.

ئەم ڕۆژنامەنووسە لەسەر کەوتنی کارەبا بۆ نێو ململانێی سیاسی جەخت دەکاتەوە، نابێت ڕێگە بدرێت وەک هەر کەرتێکی تر کەرتی کارەباش بخرێتە ناو ململانێی سیاسییەوە و پێویستە هەموو لایەک کۆک بن بە هەر شێوەیەک و لە هەر دۆخێکدا بێت پارێزگاری لەو دەستکەوتە بکەن و بیبارێزن و شەرمەزارییە بۆ هەر کەس و لایەنێک دژی یەکێک لە گرنگترین کەرتەکانی ژیانی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان بن.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیشی بە تەواوی سووتا، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

27 تشرینی دووەم 2025 16:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026