پایتەخت

زەحمەتکێشان یەک کاتژمێر دوای بافڵ تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی کۆرمۆری کرد

زەحمەتکێشان یەک کاتژمێر دوای بافڵ تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی کۆرمۆری کرد
کورتە

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆری کرد و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکەن

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بێدەنگی خۆی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر شکاند و بە کردەوەیەکی تیۆرستی لە قەڵەم دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشی دوێنێ شەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕووداوێکی تێکدەرانە و تیرۆریستانەیە، ئامانج لێی زیانگەیاندنە بە ژێرخانی ئابووری و کەرتی وزە و کارەبا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بۆ تێکدانی سەقامگیری سیاسیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

 حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات ئەو دەستە ڕەشە ئاشکرا بکەن و سنوورێک بۆ ئەو دیاردەیە دابنێن کە ناوەناوە ژێرخانی ئابووریی کوردستان بە ئامانج دەگرن، وە پێویستە لەسەر لە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە یەکگرتوویی بەڕووی ئەو ئاڵنگاریانە بوەستنەوە کە ئامانج لێی نانەوەی ئاژاوەیە لە هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیشی بە تەواوی سووتا، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

27 تشرینی دووەم 2025 14:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026