پایتەخت

دوای 14 کاتژمێر لە هێرشەکە بافڵ تاڵەبانی بێدەنگی شکاند

دوای 14 کاتژمێر لە هێرشەکە بافڵ تاڵەبانی بێدەنگی شکاند
کورتە

بافڵ تاڵەبانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بە تیرۆریستی ناودەبات و دەڵێت، سەقامگیری وڵات تێکدەدات

بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ڕاگەیاند، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکەین. ئامانجی هێرشەکە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاونیشتمانیانمان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکەمان.

بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی جەخت دەکاتەوە، کە وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر، چەک تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت، ئەو میلیشیایانە کە لە دەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیشی بە تەواوی سووتا، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

27 تشرینی دووەم 2025 13:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026