لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی کرد
سوودانی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری بە هێرشکردنە سەر هەموو عێراق وێنە کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆری کرد و بریاری پێکهێنانی لێژنەیەکەی لێکۆلێنەوەی لەمبارەیەوە دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، محەمەمد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەتووندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناوبرد.
سوودانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بڕیاردرا لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت کە لە نزیکترین کاتدا، دەست بەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزا گەیاندنیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیشێ بە تەواوی سووتا، و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.