نێچیرڤان بارزانی: ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تي حكومه‌تى فيدراڵییە بۆ سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان به تووندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆریستييه‌کەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمرۆ لە چەمچەماڵ هاتە دەنگ و بە هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌وخۆيی له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات وێنە کرد.
دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیش بە تەواوی سووتا، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆک هەرێمی کوردستان:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو كرايه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر. ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.
ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و ڕێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/11/27