كاره‌با له 24 كاتژمێره‌وه ده‌بێته 5 كاتژمێر
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای ڕاگەیاند
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی رابردوو به دوو درۆنی خۆكوژ هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، كێشه بۆ دابه‌شكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری دروست بووه و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگه‌یاند، پێدانی كاره‌بای 24 كاتژمێری به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بۆ 5 كاتژمێر كه‌مده‌بێته‌وه، چونكه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ته‌واوی كه‌مبووه‌ته‌وه و له‌پێشووتردا 4 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هات و ئێستاش به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه دابه‌زیوه بۆ 1 هه‌زار مێگاوات كاره‌با.
جێی باسه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با بڵاویانكرده‌وه، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی ڕابردوو كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به درۆن كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه كێشه بۆ كاره‌بای %80ی هه‌رێمی كوردستان دروست بوو و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌با دروست كرد و ئه‌م ڕووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.