پایتەخت

شێر پەلاماری منداڵێکی تەمەن 9 ساڵی دا

شێر پەلاماری منداڵێکی تەمەن 9 ساڵی دا
کورتە

لە باخچەیەکی ئاژەڵانی هەولێر شێر پەلاماری منداڵێکی داوە و توانرا لە مردن رزگار بکرێت

دوای پەلاماردانی منداڵێک لەلایەن شێرێکەوە، توانرا ژیانی لە مردن ڕزگار بکرێت و دەستی لە بڕینەوە نەجات بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری هەولێر ڕایگەیاند، لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتن و نەشتەرگەری فریاکەوتن منداڵێکی 9 ساڵان ژیانی لە مردن ڕزگار کرا و دەستی لە بڕینەوە نەجات بوو.

منداڵە 9 ساڵانەکە لە یەکێک لە باخچەکانی ئاژەڵانی سنووری پارێزگای هەولێر شێر پەلاماری دابوو، ئێستاش دۆخی تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی ڕزگاری جێهێشتووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی ژین ئینتەرناشناڵ.

پزیشکانی بەشداربوو لە نەشتەرگەری:

د. هێوران انور 
د.عمر کافروشی
د. فرح موئەید
یاریدەدەری نەشتەرگەری ئاری + ئەرسەلان
یاریدەدەری سڕکردن حسام الدین

26 تشرینی دووەم 2025 13:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026