سەنتەری میترۆ: کاروان کەلاری لە ئاسایش دەستگیر کراوە
سەنتەری میترۆ زانیاری نوێی لەسەر سۆراخی ئەو کادرەی پارتی ئاشکرا کرد، کە لە گەرمیان بێسەرووشوێن ببو
دوای بێسەرووشوێن بوونی کادرێکی پارتی لە گەرمیان، دەرکەوت لە ئاسایش دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە دوای بەدواداچوونی سەنتەری میترۆ بۆ بێسەرووشوێنی کاروان کەلاری، سەنتەرەکە ڕایگەیاند، ماڵباتەکەی لە رێگەی پەیوەندییەکانیانەوە زانیویانە کە کوڕەکەیان لە ئاسایش دەستگیر کراوە.
هەر بە گوتەی رێکخەری سەنتەری میترۆ، کێشەیەکی گەورەیە لەم وڵاتە کە کەسێک دەستگیر دەکرێت، نازانرێت روو بکرێتە کوێ و سۆراخ.
لەلایەکی دیکەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ وێستگەی رادیۆی کازیوە میدیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "کاروان کەلاری، رۆژنامەنووس و بەرپرسی کازیوە میدیا، لە رۆژی 25-11-2025ـەوە، لە کاژێر 06:00ـی ئێوارەوە بێسەروشوێنە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ شەوی رێبوار مستەفا، بەرپرسی ناوچەی گوڵانی پارتی لە کەلار رایگەیاند، "کاروان کەلاری"، کادری پارتی دیموکراتی کوردستانە و بەڕێوبەری کازیوە میدیایە لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە ڕابردوو 25-11-2025 بێسەرووشوێن بووە و دیار نەماوە.