پایتەخت

کۆتا ئەنجامی سەرژمێریی عێراق ڕاگەیەندرا 

کۆتا ئەنجامی سەرژمێریی عێراق ڕاگەیەندرا 
کورتە

بە گوێرەی نوێترین ئەنجامی سەرژمێریی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 46 ملیۆن کەس

وەزیری پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراقی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتوانی ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبێت لە ژماردنی ئەو عێراقییانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین.

محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری ڕاگەیاند و وتی، سەرژمێری ساڵی 2024 یەکەم سەرژمێرییە لە ماوەی 37 ساڵدا و دوا سەرژمێریی تەقلیدییە.

محەممەد تەمیم لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس و 8 ملیۆن خێزان، ئاماژەی بەوەشکرد، تێکڕای قەبارەی خێزان لە عێراق 5.7 تاکە.

تەمیم جەختیشی کردەوە، کۆکردنەوەی داتاکانمان لەسەر ئاستی پارێزگاکان تەواوکردووە و ڕادەستی پارێزگارەکان دەکەین بۆ ئەوەی بەو پێیە پلان دابڕێژن، کۆمەڵگەی عێراق کۆمەڵگەیەکی گەنج و ئومێدبەخشە، عێراقیش چووەتە ناو پاداشتی دیمۆگرافییەوە.

دووپاتیشی کردەوە، سەرژمێری دانیشتووان سەرژمێرییەکی گەشەپێدانە و مەبەست لێی چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان نییە؛ ئامانجی دابینکردنی خزمەتگوزارییە.

26 تشرینی دووەم 2025 10:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026