پایتەخت

دابەشکردنی ئاو لەم شارۆچکەیە ڕاگیرا

دابەشکردنی ئاو لەم شارۆچکەیە ڕاگیرا
کورتە

لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی شارەزوور دابەشکردنی ئاو تا سبەی دوادەکەوێت

بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆژەی ئاو، دابەشکردنی ئاو لە لە گەڕەکەکانی شارەزوور دوادەکەوێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی ئاوی شارەزوور هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت و ڕۆژێك دوادەکەوێت.

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور جەخت دەکاتەوە، کە سبەی پێنجشەممە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە و لە هەردوو گەڕەکی سیروانی یەك/ ئازادی - سیروانی دوو/ شارەوانی ) ئاو دابەش دەکرێت.

دوای ئەم ئاگادارییە، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڤیدۆیەی ڕاستەوخۆی تیمەکانی شارەوانی لە کاتی کارکردن لە پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور بڵاوکردەوە.

26 تشرینی دووەم 2025 09:50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026