له هه‌ولێر ڕێژه‌ی توندوتیژی خێزانی كه‌میكردووه
به‌راورد به سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مساڵ كه‌مترین ڕێژه‌ی توندوتیژی خێزانی تۆمار كراوه
به‌راورد به سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مساڵ كه‌مترین ڕێژه‌ی توندوتیژی خێزانی تۆمار كراوه و ئاماره‌كان به‌ته‌واوی دڵخۆشكه‌رن و په‌یامی هۆشیاری خێزانییان هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – هەولێر بڵاویكرده‌وه، له 11 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2025 كه‌ترین ڕێژه‌ی توندوایژی خێزانی به‌راورد به 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆمار كراوه و له‌م 11 مانگه‌دا ته‌نیا 2 هەزار و 647 سکاڵا تۆمار كراون، له‌كاتێكدا له ساڵی 2022 زیاتر له 4 هه‌زار سكاڵا و له 2023 زیاتر له 3 هه‌زار سكاڵا و له 2024 به‌دیاریكراوی 3 هه‌زار و 622 سكاڵا تۆمار كراون.
به‌گوێره‌ی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان له هه‌ولێر، ڕێژه‌ی ئاشته‌وایی خێزان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و له 2023 نزیكه‌ی 400 خێزان ئاشته‌واییان بۆ كراوه، به‌ڵام له 11 مانگی سه‌ره‌تای 2025 نزیكه‌ی 700 خێزان ئاشته‌واییان بۆ كراوه و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سكاڵا و توندوتیژی خێزانی و زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاشته‌وایی هاوكات ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه.