لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کێشە کەوتە نێو یەکەی 70
یەکەی 70 دڵگرانن بە یەکگرتنەوەی هێزەکانیان و کێشە کەوتووەتە نێوانیان
هێزەکانی یەکەی 80 بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانیان تەواوی ئامادەکارییەکانیان بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچێت، یەکەی 70 دڵگرانن بە یەکگرتنەوەی هێزەکانیان و کێشە کەوتووەتە نێوانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە هاوژین هادی، نووسەر و چالاکوان نووسیویەتی، کێشە کەوتە نێو هێزەکانی 70 لەسەر داوای وڵاتە بیانییەکان دەبێت هێزەکانی 70 و 80 یەکبگرن لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کە مایەیی دڵخۆشییە، زۆر دەمێکە دوادەخرێت بەهۆکاری جیاواز بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەبوو لەژێر چاوسورکردنەوە دەبێت دەنگ بدرێت بەوکەسانەی حیزب بۆیان دەست نیشان دەکەن هەربۆیە یەکیان نە دەگرت ،دەنگدان تەواو بووە و کاریان پێنەماوە، دەبێت بەدڵی بیانییەکان بکرێت بۆیە ناو نرا دەڤەری یەک و دەڤەری دوو.
بەگووتەی هاوژین هادی، دەڤەری دەباشان چییان بەسەر هاتووە، کەسە ئەکادیمییەکان دڵخۆشن وەک لیوا مەریوان و لیوا عومەر، بەڵام کەسانی وەک وەهاب مەجید و دیاری کۆماندۆ زۆر دڵگرانن هۆکار.
نووسەر چەند نمونەیەکی نێو هێزەکانی 70 دەخاتەڕوو:
-وەهاب مەجید ( وەهاب هەڵەبجەیی ):- کەسێکی دەرکراو لە پلەوپێگە بەهۆکاری ماددەی تیرۆر دەستی لەخوێنی خەڵکیدا هەیە، بڕوانامەی ساختە و هێزەکەی سەر بە هێزی 70 دەبێت لەژێر دەستی دەربهێنن بڕواتە ژێر دەستی وەزارەتی پێشمەرگە بەکورتی لە میلیشیاوە بۆ هێزی حکومی کارێکی قورسە هەر بۆیە دەیەوێت پێگەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایش وەربگرێت کە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی دەوێت بۆ ئەمەش دەبێت سەرۆکی هەرێم ئەم کارانەی بۆ بکات ( فەرمانی لێخۆشبون لە سزای لە سێدارەدان ، فەرمانی گەڕاندنەوەی بۆ سەر ڕاژەی ئەنجوومەنی ئاسایش و لەبری دانان ، خۆ کوێرکردن لە بڕوانامەی ساختە ،ڕازی کردنی ئیرانییەکان کەدژیان کاری زۆری کردووەو ئیستاکە ئاشکرا بووە ،تێوە گلان وەک پشتگیری بازرگانی ماددەی هۆشبەر و سەرانە سەندن لەبازرگانان لەژێر فشاردا).
-دیار عومەر( دیاری کۆماندۆ ):- ئەم کەسە پلەی بەفەرمی ملازمی یەکەوە 5500 پێشمەرگەی لەژێر دەستایە کە ئەم نەک پێشێل کردنی یاسایە بەڵکو سوکایەتی کردنە بەهەموو ئەفسەرەکانی فەرماندەیی وە داوای هێزەکەی دەکات لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە وە بۆ ئەمەش دەبێت جارێکی تر سەرۆکی هەرێم پلەی بەرز بکاتەوە کە بتوانێت ببێتە بەرپرسی لیوا ئەمەش کارێکی دژ بەیاساو کاروباری سەربازییە وە هێزی کۆماندۆش ئەو هێزەیە لە ناوچەکانی بانی مەقام و دەشتی بتێوێن هەر خەریکی کاری چەتەیی و بازرگانی ناشەرعین و لە شاخی ماکۆکەوە درۆن هەڵبدەن بۆ وڵاتانی دراوسێ.
-لوئەی محمد رەزا ( لوئەی مغاویر ):- کەسێکە کە فەرمانی لە سێدارەدانی هەیە لە حکومەتی عێراقی و هەرێم لە دەسەڵاتی دەباشان پێگەی وەرگرتووە بە هۆکاری کەسێکی دەست ڕەش و فەرهود چییە هەر بەو هۆکارەش فەرمانی لەسێدارەدانی هەیە ، بۆ ئەمیش دەبێت لەم حکومەتە فیدرالییەی عێراق لێخۆشبونی بۆ دەربکرێت وە لە سەرۆکی هەرێمەوە ئەم کارانەی بۆ بکات :- (لێخۆشبون بۆ بڕیاری لە سێدارەدانی ،گەڕاندنەوەی ڕاژەو پلەی سەربازی ، لوئەی ئیستاکە داوای قاید فیرقە دەکات لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڤەری دەباشان کە مایەیی پێکەنیینە).
لە درێژەی نووسینەکەی هاوژین هادی هاتووە، نمونەی زۆر زیاتر و گاڵتەجاری هەیە برادەر هەیە پلەی ملازمەو موچەی عەمید وەردەگرێت بە جێگەدانان و کاری عەمید دەکات، منیش وەک ئیوە چاوەڕوانم بزانین ئەم گاڵتە جاڕییەی حکومەتی دەباشان و حکومەتی قوباد چی سەیرو سەمەرەی ترمان پیشان ئەدەن، ئەم پێشێل کاریانە سەرۆکی هەرێمی داهاتوو بیگرێتە ئەستۆ ئەوکات حکومەتی هەرێم دەکەوێتە ژێر پرسیاری زۆرەوە.