دەرفەت بە هاووڵاتییان دەدرێت ببن بە هاوبەشی کارەبا
دەرفەت بەو هاووڵاتییان دەدرێت کە بەشێوەی نایاسایی کارەبای نیشتیمانیان ڕاکیشاوە ببن بە هاوبەشی کارەبا
بە بڕیاری مەسرور بارزانی دەرفەت بەو هاووڵاتییان دەدرێت کە بەشێوەی نایاسایی کارەبای نیشتیمانیان ڕاکیشاوە ببن بە هاوبەشی کارەبا.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی لە وەزارەتی کارەبا بە پایتەخت میدیای راگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، دەستکرا بە ڕێکخستنەوەی ستراتیجی کارەبا بڕیاردراوە بە کردنەوەی هاوبەشی نوێ بۆ ئەو ماڵانەی کە بەڵگەنامەی فەرمی هاوبەشی کارەبایان نییە، یاخود دەکەونە دەرەوەی سنوری شارەوانی و گوندەکان.
بەگووتەی ئەردەلان دۆسکی، پێش ئەم ڕێنماییە کۆمەڵە کەسانێک کارەبایان ڕادەکێش و بەکاریان دەهێنا و هاوبەشی فەرمی کارەباش نەبوون، بەڵام دوای ئەم بڕیارە ئەم کەسانە تووشی سزا دەبنەوە و داتای هاوبەشی فەرمی کارەباش زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی لە وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند، بڕیارەکە کارئاسانی دەکات بۆ ئەو کەسانەی بەنیازن کارەبا لە داهاتوودا ڕابکێشن.