پایتەخت

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە لەسەر بڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر دەدات

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە لەسەر بڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر دەدات
کورتە

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەداتە هاووڵاتییان

دوابەدوای بڕانی کارەبا لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت: " بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن".

 

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەشێک لەهاوڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە، پێشووتر وەزارەت هاووڵاتییانی ئاگادارکردبووە کە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەکات بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.

 

وەزارەتی کارەبا باس لەوەدەکات، لە ئێستادا تیمەکان کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاووڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران، داواکارن هاووڵاتییان بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاوەکو ئاگاداربن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت.

25 تشرینی دووەم 2025 19:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026