ده‌ستكه‌وته‌كان لەبەغدا به یه‌كڕیزی به‌ده‌ست دێن
فارس عیسا؛ گرنگه كورد یه‌كده‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌كو پێشووتر ده‌ستكه‌وتمان ھه‌بێت
فاس عیسا ئاماژە بە ئەگەری چارەسەنەکردنی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا دەدات و دەڵێت: "سه‌قامگیری له عێراق بوونی نابێت".
ئەمڕۆ دووشەممە فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له به‌غدا ڕایگەیاند، گرنگه كورد یه‌كده‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌كو پێشووتر ده‌ستكه‌وتمان ھه‌بێت، چونكه ده‌ستكه‌وته‌كان به یه‌كڕیزی به‌ده‌ست دێن، بۆیه پێویسته ئه‌مجاره به یه‌كڕیزی بچینه به‌غدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ستكه‌وتمان ھه‌بێت.
بەگووتەی فارس عیسا، کێشه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، سه‌قامگیری له عێراق بوونی نابێت، بۆیه پێویسته ئێمه ته‌نیا به‌شدار نه‌بین و شه‌ریكی ڕاسته‌قینه بین له عێراق، به‌ڵام ئه‌وان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ناكه‌ن.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له به‌غدا جەخت لەوەدەکاتەوە، سیاسه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌غدا سیاسه‌تێكی سه‌قامگیرمان ھه‌بێت و له رێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و گرفته‌كان ئاڵۆز نه‌كرێن.