چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی 3 كه‌سایه‌تی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندید ده‌كات
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێو 15 كه‌سایه‌تی و كاندید دا خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
دوای مشت‌ومڕ و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێو 15 كه‌سایه‌تی و كاندید دا خۆی یه‌كلایی كرده‌وه و بڕیاریدا 3 كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كاندید بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فەهد جبووری، ئەندامی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگه‌یاند، له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ 15 كه‌سدا كردووه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵیسه‌نگێنێت و ئاماده‌ی بكات بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌نێو ئه‌و 15 كه‌سه‌دا خۆی یه‌كلایی كرده‌وه و ته‌نیا 3 كه‌سی وه‌ك به‌ربژێر بۆ ئه‌م پۆسته دیاری كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوو لێژنه‌ی بۆ ئه‌م پرسه و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پێكهێناوه و بڕیاریداوه كه‌سێك بۆ ئه‌م پۆسته به‌ربژێر بكات، كه ململانێی سیاسی دروست نه‌كات و له داهاتوو سه‌قامگیری له‌نێو كورد و سونه و كۆی پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه بپارێزێت.
جێی باسه، له‌دوای كۆتایی هاتنی ده‌نگدان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه.