پایتەخت

ڕەنگە هەندێك هێز خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردنی حکومەت دەرببڕن

ڕەنگە هەندێك هێز خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردنی حکومەت دەرببڕن
کورتە

بەرپرسێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

لێرە و لەوێ خواستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت لە لایەنە ئۆپزسیۆنەکان دەبیسترێت و بەرپرسێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات، پارتی هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی نوێ كوردستان لە زوترین كاتدا، ئەگەر ناكۆكییەكان بە چارەسەر نەكراوی بمێننەوەو نەگەنە رێككەوتن، جگە لە بیركردنەوە لە هەڵبژاردنێكی پەرلەمانی نوێ لە كوردستان؛ هیچ بژاردەیەكیان لەبەردەمدا نامێنێت. 

 

بەگووتەی عەلی حسێن، پارتی لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەرگای بۆ هەموو لایەنەكان كردەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، زۆرێك لەو هێزانە ئەوكات ئامادە نەبوون، بەڵام ئەمڕۆ هەلومەرج گۆڕاوە، رەنگە هەندێك لەو هێزانە خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردن دەرببڕن. 

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئەو بەرپرسە هاتووە، پارتی بواری بۆ یەكێتیی و هەموو لایەنەكانی تر كردوەتەوەو، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم لە زوترین كاتدا، مامەڵەی نێوان لایەنەكان بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و پێگەی سیاسی هەر لایەك دەبێت.

24 تشرینی دووەم 2025 19:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025