بافڵ تاڵەبانی خۆی فێری زمانی عەرەبی دەکات
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، دەیەوێت خۆی فێری زمانی عەرەبی بکات
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، دەیەوێت خۆی فێری زمانی عەرەبی بکات و پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەدەستبهێنێت.
وەبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ لایەنە شیعەکان دەستی بە گفتوگۆ کردووە، هەفتەی ڕابردوو وەفدێکی یەکێتی لە بەغدا سەردانی لایەنە شیعەکانی کردووە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی تا بافڵ تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆمار پڕبکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەشێکی لایەنە شیعەکان پشتیوانی خۆیان بۆ بافڵ تاڵەبانی دووپاتکردووەتەوە و بەشێکی دیکەش خۆیان یەکلانەکردووەتەوە.
جێگەی باسە، بافڵ تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار چەند ڕۆژێکە مامۆستای زمانی عەرەبی گرتووە و دەیەوێت خۆی فێری عەرەبی بکات.