بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوە کرا
بۆ تاوتێکردنی چەند پرسێکی گرینگ، نووری مالیکی سەردانی پیرمامی کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوویەوە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشوازی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد و دۆخی گشتیی عێراق دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.