شەپۆلێکی باران و بەفر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
لە دوو هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و بافر و بارانبارین دەست پێدەکەن
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسێکی هەرێم، دوو هەفتەی داهاتووی شەپۆلێکی باران و بەفر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشانسیی لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا و پێشبینییەکان ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا گۆڕانکاریی تەواو بەسەر کەشوهەوای هەرێمی کوردستاندا دێت و شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەریی ڕوو لە تەواوی ناوچەکە دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ شەپۆلەکەی سەرەتای مانگ بەفربارین ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەفربارین ناوەندی شاری سلێمانیش دەگرێتەوە و هاوکات لە مانگی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێوان 7 بۆ 8 پلەی سیلیزیی دادەبەزن و سەرمایەکەی تەواو و کەشێکی زستانە ڕوو لە ناوچەکە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەن:
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی