پایتەخت

ئێران بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانێک هانا بۆ وڵاتانی دۆست دەبات

ئێران بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانێک هانا بۆ وڵاتانی دۆست دەبات
کورتە

لە یەکێک لە دارستانەکانی ئێران ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و حکومەتی وڵاتەکە توانای کوژاندنەوەی نییە و داوای یارمەتی دەکات

ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەرزنئابادی ئێران وڵاتەکەی ناچار کردووە داوای یارمەتی لە وڵاتانی دۆست بکات.

پێگەی مێهر بڵاویکردەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە ئاگر لە دارستانەکانی "ئەلیت" لە ناوچەی مەرزنئاباد لە پارێزگای مازندەرانی ئێران ڕوویداوە و بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە و سەختی ناوچەکە و سەرەڕای هەوڵی 17 تیمی ئاگرکوژێنەوە و خۆبەخشانی ناوچەکە تا ئێستا کۆنترۆل نەکراوە.

محەمممەد جەعفەر قائیمپەنا، یاریدەدەر جێبەجێکاری مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاژانسەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئەوان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئاگرەکە دەکەن و لەگەڵ دەزگا پەیوەندییدارەکاندا هاوئاهەنگیی دەکەن، هاوکات داوای یارمەتیی بە پەلەیان لە "وڵاتانی دۆست" کردووە.


جگە لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و خۆبەخشان، 6 هێلیکۆپتەری ئاگرکۆژێنەوەی سوپای ئێرانیش بەشداریی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن و تا ئێستاش 6 کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

22 تشرینی دووەم 2025 09:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025