باران نابارێت و كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێت
كه‌شناسی عێراق ده‌نگۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین ره‌تده‌كاته‌وه
كه‌شناسی عێراق وه‌ڵامی ده‌نگۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین له ڕۆژانی داهاتوو ده‌داته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه بنه‌مای زانستی‌یان نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌شێك له شاره‌زایانی كه‌شناسی پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی چڕ و به‌هێزی باران بارینییان بۆ ڕۆژانی داهاتوو كردووه، به‌ڵام ئه‌و پێشبینییه بنه‌مای زانستی نییه و دۆخی كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر و ئاسایی ده‌بێت.
كه‌شناسی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ی هاتنی هیچ شه‌پۆلێكی باران بارین بۆ عێراق ڕاست نییه، به پێچه‌وانه‌وه پله‌كانی گه‌رماش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌یه‌ك شاره‌زای كه‌شناسی به بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن له 28ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی یه‌كجار به‌هێزی باران بارین و سه‌رما عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.