ئەو کەسە دەستگیرکرا بە دەرنەفیز هاوڕێکەی کوشت
ئاسایش ورده‌كاریی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی هاوڕێكه‌ی خۆی به ده‌رنه‌فیز كوشت بڵاوكرده‌وه
ئاسایش ده‌ستگیركردنی ئه‌و بكوژه‌ی راگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ده‌ماقه‌ڵه‌وه هاوڕێكه‌ی خۆی له عه‌لوه‌ی سلێمانی به ده‌رنه‌فیز كوشت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، شەوی 2025/11/20 دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگه‌ی نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بە عەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان یەکێک لەشۆفێرەکان بە دەرنەفیز هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بە سەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ئاسایش نووسیویه‌تی، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستپێکرا و تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.