ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و 7 كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون
7 كه‌س به‌هۆی وه‌رگه‌رانی ئۆتۆمبێلێك بریندار بوون، كه دوو له برینداره‌كان منداڵن
له‌نزیك سه‌نته‌ری كه‌لار ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا و له ئه‌نجامدا 7 كه‌س به سه‌ختی بریندار بوون و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گوازرایه‌وه سلێمانی.
دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، لە ناو شاری کەلار و لە ڕێگەی گوندی لانە ستی ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەڤانتی بەئاراستەی ڕێگای شەستی هاتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و شەش سەرنشینی برینداربوون، سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، پاش وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕووداوه‌كه هاتووچۆی گه‌رمییان له بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنییەتی ڕووداوەکە.