ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ئاوی به تانكه‌ر بۆ 80 گوند دابین ده‌كرد قیرتاوكرا
ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌شتیاری له سۆران قیرتاوكرا و سوودی بۆ 80 گوند هه‌یه
ڕێگه‌ی یه‌كێك له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سۆران قیرتاوكرا، كه ڕێگه‌كه ئاو بۆ 80 گوند به تانكه‌ر دابین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی لاپه‌ره‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاویكرده‌وه، قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی کانی شەکر لە ناحیەی مەزنێ _ قەزای مێرگەسۆر لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ده‌ستی پێكرد.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، ئەم ڕێگایە سەرچاوەی دابینکردنی ئاو بەتانکەرە بۆ زیاتر لە 80 گوند لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، هەروەها شوێنەکە شوێنێکی گەشتیارییە بەھۆی سروشتی جوانی، و پڕۆژەکە کارئاسانیی زۆر دەکات بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران.